ئه‌مریكا: ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ مانگی ئاینده ده‌ستپێده‌كات
ئۆباما له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆ ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
كۆشكی سپی رایگه‌یاند سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده له په‌رواێزی كۆبووونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رویته‌رز، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئۆباما و عه‌بادی شه‌ری دژی داعش، به‌تایبه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق و داویین قه‌ڵای داعشه له‌م وڵاته.
له لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ مانگی ئاینده ده‌ستپێده‌كات، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری كراوه.
كه‌ناڵه‌كه هه‌روه‌ها باس له ناردنی هێزێكی زیاتری ئه‌مریكا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌كات له یارمه‌تیدانی سوپای عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ كه راوێژكارانی ئه‌مریكا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌بن و رێنمایی سوپای عێراق ده‌كه‌ن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی شاری موسڵ.
بڕیاریشه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره له باشووری موسڵ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌كار بێنن.