دایكی به مردوویی خستووه‌ته به‌فرگره‌وه و به 30 دۆلار فرۆشتوویه‌تی
دوای سێ مانگ ئاشكرا بوو
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ویلایه‌تی كارۆلاینای باكور له ئه‌مریكا ئافره‌تێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ماوه‌ی سێ مانگ دایكی به مردوویی خستبووه به‌فرگرێكی ماڵه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌و ژنه ناوی"مارسیلا جین" و ته‌مه‌نی "56" ساڵه و له ناوچه‌یه‌كی دوور كه "160" كیلۆمه‌تر كه‌وتووه‌ته باشوری شاری "گۆڵدسبرو" دایكی به مردووی خستبووه بهفرگرێكهوه و به "30" دۆلار فرۆشتوویه‌تی به دراوسێیه‌كی.
پۆلیس له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه" ئه‌و ژنه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه رێگه‌ی نه‌داوه هه‌واڵی مردنی ئه‌و كه‌سه كه دایكیه‌تی بگاته لای پۆلیس،چونكه پۆلیس ماوه‌ی سێ مانگ به دوای ئه‌و ژنه‌دا گه‌ڕاوه و پشكنینی كردووه به‌ڵام سه‌ره‌نجام دراوسێیه‌كیان ئاشكرایكردووه كه ئه‌و ژنه مردووه و ناوی "ئارما روش" و ته‌مه‌نی "75" ساڵه و كچه‌كه‌ی خستوویه‌تییه ناو به‌فرگره‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و دراوسێیه‌ی به‌فرگره‌كه‌ی لێكڕیووه "مارسیلا" پێ گوتووه كه به‌فرگره‌كه نه‌كاته‌وه ،به‌ڵام دراوسێكه‌ی پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌فرگره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و بینیویه‌تی كه ئه‌و ته‌رمه‌ی تێدایه.
دوای ئه‌وه‌ی توێكاری بۆ ته‌رمی ژنه مردووه‌كه كراوه ده‌ركه‌وتووه كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی مردووه و هیچ جۆره تاوانێكی ده‌رحه‌ق نه‌كراوه.