له رۆمانیا دوو شێوه‌كاری كورد به‌شداری پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری ده‌كه‌ن
حه‌مه هاشم به 5 تابلۆ به‌شداره
K24 – هه‌ولێر:
رێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ، که رێکخراوێکی هونه‌رییه و گرنگی ده‌دات به تێکه‌ڵکردنی کلتووری جیاوازی گه‌لان ،هه‌روه‌ها رێکخستنی نمایش بۆ ستایڵی جیاواز ، له 9ی ئه‌م مانگه‌وه ، له شاری "ئاردود" له سانتامارێ له وڵاتی رۆمانیا سیمپۆزیۆمێکی شێوه‌کاری رێکخستوه بۆ کۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی جیهان ، له‌ژێرناوی " dfewa ".
له‌سیمپۆزیۆمه‌که‌دا جگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان - حه‌مه هاشم و نه‌رمین مسته‌فا- که له کوردستانه‌وه به‌شداریانکردوه ، له وڵاتانی رۆمانیا،ئه‌ڵمانیا،ئیتالیا ،هه‌نگاریا و ئه‌مریکا ش هونه‌رمه‌ندان به‌شدارن.
له سیمپۆزیۆمه‌که‌دا که‌له قه‌ڵای ئاردود رێکخراوه ، هه‌ر هونه‌رمه‌ندئک به ستایل و شێوازی خۆی کاره‌کان له‌وێ ئه‌نجامده‌دات ، و ئه‌مڕۆ 17/9 له شاری سانتامارێ نمایش ده‌کرێن.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه هاشم له‌و پرۆژه‌یه‌دا به ٥ تابلۆ به‌شدارده‌بێت ، و له 15/9 و له هه‌مان شار له پیشانگایه‌کی دیکه به‌شداری كردووه و که سانتامارێ میوزیم رێکی خستبوو.
رێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند"دۆرۆتۆ فلیسس"سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت که‌یه‌کێکه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌کانی ئه‌وروپا .
.jpg)
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار حه‌مه هاشم