دۆخى ته‌ندرووستى مانگرتووانى رۆژئاوا دژواره
دوای تێپه‌ڕبوونی 120 كاتژمێر، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له مانگرتوان تێك بچێت.
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مێ، ئه‌و ده‌رمانسازه‌ی كه چاودێری دۆخی ته‌ندروستی مانگرتووان ده‌كات، به كوردستان 24ى راگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی 120 كاتژمێر، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له مانگرتوان تێك بچێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌ندێك له به‌شداربووانی مانگرتنه‌كه وزه‌یان دابه‌زیوه و توشی سه‌رئێشه و نه‌خۆشی گورچیله بوونه، بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتووش چاودێری ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن، رۆژانه پزیشكی پسپۆر سه‌ردانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ دۆخی ته‌ندروستیان ده‌كه‌ن.