ریال مه‌درید به 2 باڵی شكاوه‌وه رووبه‌ڕووی ئیسپانیۆل ده‌بێته‌وه
پێكهاته‌ی پێشبینیكراو ئاشكرا ده‌كرێت

یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ به‌بێ به‌شداریكردنی دوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسپانیۆل گه‌شتی شاری بارسێلۆنای كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه (بی بی سی)ـیه‌كه‌ی ریال مه‌درید لێك داده‌بڕێن، ته‌نانه‌ت كریستیانۆ له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانی گه‌شتی كه‌ته‌لۆنیای نه‌كردووه و گاریس به‌یلیش زه‌حمه‌ته بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ش له چامپیۆنز لیگ بگه‌ڕێته‌وه.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ریال مه‌درید
گۆڵپارێز: كاسیا
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، پێپی، رامۆس و مارسیلۆ
ناوه‌ڕاستكاران: كرووس، كاسێمیرۆ و كۆڤاسیچ
هێرشبه‌ران: مۆراتا، بێنزیما و خامیس
بڕیاره له كات 21:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له شاری بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی ئیسپانیۆل ببێته‌وه، ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 9 خاڵ هاتۆته خانه‌ی دووه‌م و ئیسپانیۆلیش به 2 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێت.