بالۆتێلی دیسان كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت
له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه
.jpg)
بالۆتێلی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی نیسی فره‌نسا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر مۆنپێلێه دوور ده‌خرێته‌وه و دوێنێش له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی مه‌شقی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، لۆسیانۆ فاڤری راهێنه‌ری نیسی فره‌نسا، ماریۆ بالۆتێلی به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا بانگهێشت نه‌كردووه.
بالۆتێلی له ده‌ستپێكی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیس 2 گۆڵی له دژی مارسیلیا تۆمار كرد، به‌ڵام له دوایین یاری خۆی له یۆرۆپا لیگ نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر شالكێ له شكست رزگار بكات و ئاستێكی خراپیشی پێشكه‌ش كرد.
بالۆتێلی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ ریزه‌كانی نیسی فره‌نسا گواسترایه‌وه، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلان كردووه.