به‌رپرسێكى ئه‌نه‌كه‌سه: تا ئه‌ندامه‌كانمان ئازاد ده‌كرێن به‌رده‌وام ده‌بين له چالاكى
رایگه‌یاند، په‌یامی ئه‌وان به هه‌موو كه‌سێك گه‌یشتووه، ئه‌وان ناچارن بڕیاری ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نه‌كه‌سه جێبه‌جێ بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شه‌مدین نه‌بی سه‌رۆكی خۆجێیی رۆژهه‌ڵاتی قاميشلۆ كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خۆجێیی مانگرتنیان له خواردن به‌ڕێوه ده‌برد، له كۆتایی ئه‌و چالاكیه‌دا رایگه‌یاند، په‌یامی ئه‌وان به هه‌موو كه‌سێك گه‌یشتووه، ئه‌وان ناچارن بڕیاری ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نه‌كه‌سه جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌به‌ر دۆخی ته‌ندروستی مانگرتووان، كۆتایی به چالاكیه‌كه‌یان ده‌هێنن. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وان ئاماده‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له‌لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاواوه ئازاد ده‌كرێن، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی چالاكی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام بن.