ڤینگه‌ر هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌دات
چه‌ندان یانه‌یه‌كی دیكه‌ش شه‌ڕی كڕینی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ بڕیاری جێهێشتنی داوه، گریزمانیش به‌م هۆیه‌وه هه‌ڵوێستی گۆڕیوه و بیر له رۆیشتن ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگه‌ی بۆ ئارسێناڵ خۆش كردووه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه بێته سه‌رهێڵ.
مێدیاكانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكردووه، یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی ده‌چێته نێو ململانێكانی هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی، له‌پێناو گه‌یشتن به خزمه‌ته‌كانی ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی ده‌ڵێت:" ئارسێناڵ به سه‌ركردایه‌تی ئارسین ڤینگه‌ر ئاماده‌یه له هاوینی داهاتوو 100 ملیۆن یۆرۆ له‌پێناو كڕینی ئه‌م یاریزانه خه‌رج بكات.
له‌ماوه‌ی رابردووش سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، مۆرینیۆ دوای گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ ریزه‌كانی مانی‌و، ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت گریزمان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.