له جه‌ژندا 1245 ئاژه‌ڵ له كوشتارگه كراونه‌ته قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قورباندا, كوشتارگه‌كان زیاتر به‌رووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ئاژه‌ڵی قوربانی له‌وێدا سه‌رببڕن و تیمی ته‌ندروستیش له‌ماوه‌ی هه‌ر چوار رۆژی جه‌ژندا له كوشتارگه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ گۆشتی قوربانی.
ئەمە لەكاتێكدایە ئه‌مسال نزیكه‌ی یه‌ك تۆن گۆشت له پشكنینی ته‌ندروستی ده‌رنه‌چوو، هاولاتیانیش گرتنە بەری ئەم رێوشوێنە بەكارێكی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كه‌ن.