مارك هیوز سزا درا
خۆی به شایسته‌ی سزایه‌كه ده‌زانێت
به فه‌رمی مارك هیوزی راهێنه‌ری یانه‌ی ستۆك سیتی دا سزا درا، هیوز دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی داناوه و خۆی به شایسته‌ی ئه‌و سزایه ده‌زانێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به فه‌رمی به بڕی 8 هه‌زار پاوه‌ند سزای به‌سه‌ر مارك هیوزدا سه‌پاند، به‌و پێیه‌ی هیوز له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتنهام كه به گۆڵێكی بێ‌وڵام تیپه‌كه‌ی دۆڕا، هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه به‌هۆی پێدانی كار به هێرشبه‌ری ستۆك سیتی ماركۆ ئه‌رناتۆڤیچ.
هیوزی وێڵزی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نه ده‌بوو به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت له به‌رامبه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه بكات و دان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی خۆشی داده‌نێت.
مارك هیوزی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی بلاكبێرن، مانچێسته‌ر سیتی، فوولهام و كوینز پارك رێنجه‌رزیش بووه، وه‌ك یاریزانیش یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، بارسێلۆنا، بایرن میونشن و چێڵسی كردووه.