كێشه‌كانی نێوان گواردیۆلا و یه‌حیا تۆرێ قوڵ تر ده‌بێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تۆرێ: گواردیۆلا دوو یاری بردۆته‌وه خۆی لێ بۆته پاشا
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گواردیۆلا به ڕاشكاوانه رایگه‌یاند تا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یه‌حیا تۆرێ له‌به‌رده‌م میدیاكان داوای لێبوردن نه‌كات، تۆرێ ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی گواردیۆلا، راسته‌وخۆ دیمیتری سێلوك، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یه‌حیا تۆرێ له لێدوانێكدا بۆ سكای نیوز وڵامی گواردیۆلا ده‌داته‌وه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه داوای لێبوردن له پێپ بكات و ده‌شڵێت: گواردیۆلا دوو یاری له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بردۆته‌وه خۆی لێ بۆته پاشا.
سیلوك پێشتر له دژی په‌راوێزخستنی تورێ رایگه‌یاند بوو كه گواردیۆلا به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ست یاری به تۆرێ ناكات، ئه‌م لێدوانانه‌ش گواردیۆلا توڕه ده‌كات.
سیلوك له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك داوای لێبوردن له گواردیۆلا ده‌كه‌م كه ئه‌ویش داوای لێبوردن له مانوێل پیلیگرینی بكات له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌و راهێنه‌ره‌ی وتبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یه‌حیا تۆرێ ده‌شڵێت: من له ئێستادا له ئه‌ورووپا ده‌ژیم و گواردیۆلا ناتوانێت به‌م قسانه‌ی من بوه‌ستێنێت، یاریزانه كوتدیڤوارهكهش ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كان و تا كۆتایی وه‌رزیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه ئه‌وكات گرێبه‌سته‌كه‌ی تۆرێ كۆتایی دێت.
گواردیۆلا ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: من ده‌زانم كه دیمیتری سیلوك چه‌ند یه‌حیا تۆڕێی خۆشده‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دایه و خۆشی ده‌وێت، پێویسته له‌به‌رده‌م میدیاكاران داوای لێبوردن بكات.
یه‌حیا تۆرێ ئه‌مڕۆ به فه‌رمی وازهێنانی خۆی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند و پێشتریش له 2010 به‌هۆی گواردیۆلاوه ریزه‌كانی بارسێلۆنای بۆ مانچێسته‌ر سیتی جێهێشت و له‌گه‌ڵ هاتنی گواردیۆلا بۆ مانچێسته‌ر سیتی دیسان ئاڵۆزی و كێشه له نێوان ئه‌و یاریزانه و راهێنه‌ره كهتهلۆنییاییهكه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه.
