رۆژه خۆشه‌كانی باڵۆتێلی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
بالۆتێڵی لێدوانێكی سه‌یر له باره‌ی زڵ‌اتان ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لیگا وه‌نی فه‌ره‌نسی یانه‌ی نیس به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ری خاوێن له یانه‌ی مۆناكۆی ركابه‌ری برده‌وه، بالۆتێلی لێدوانێكی سه‌یر له باره‌ی زڵ‌اتان ده‌دات.
بالۆتێلی له‌م یارییه‌دا دوو گۆڵی تۆمار كرد، له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، سووپه‌ر ماریۆ به گاڵته‌وه ده‌ڵێت: ده‌بێت له شوێنی ناوی زڵ‌اتان، ناوی خۆم له‌م خوله بنووسمه‌وه.
له یارییه‌كه‌ی نێوان نیس و مۆناكۆ، له خوله‌كی 18 بۆیل بابێس یه‌كه‌م گۆڵی نیسی تۆمار كرد، دوای 12 خوله‌ك ماریۆ بالۆتێلی دووه‌م گۆڵی یانه نوێیه‌كه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی نیس كۆتایی پێ هات.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 69 دیسانه‌وه ماریۆ بالۆتێلی گۆڵی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر مۆناكۆ قورس‌تر كرد.
4 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌ی یاری كۆتایی بێت، بلیا ئالاسان چواره‌م گۆڵی بۆ نیس تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی كۆتایی پێ هێنا.
یانه‌ی نیس به‌و ئه‌نجامه پێشه‌نگی به 14 خاڵ وه‌رگرت و مۆناكۆش به 13 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.