فیفا رێگه به بۆیان نادات یاری بۆ سڕبیا بكات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) به فه‌رمی داوایه‌كه‌ی فیدراسیۆنی سڕبیای له‌سه‌ر یاریكردنی بۆیان كریكیچ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 ئه‌یلوولی 2016، فیفا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه كه بۆیان كریكیچ ناتوانێت یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا بكات، چونكه ئه‌و یاریزانه پێشتر له قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال، یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كردووه.
بۆیان كریكیچ، له دایكێكی ئیسپانی و باوكێكی سڕبی له دایك بووه و ده‌یه‌وێت یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا بكات، له ئێستاشدا فیدراسیۆنی سڕبیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ره‌زامه‌ندی فیفا بۆ یاریكردنی بۆیان بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌ده‌ستبهێنن.
بۆیان كركیكیچی ته‌مه‌ن 26 ساڵة له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردووه، له هاوینی 2011 بۆ یانه‌ی رۆما گواسترایه‌وه، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی میلان و ئه‌یاكس كردووه، ماوه‌ی 2 ساڵیشه له پرێمه‌ر لیگ یاری بۆ ستۆك سیتی ده‌كات، پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیاش كردووه.