كوردستان24 دوایین زانیاری له‌سه‌ر یانه‌ی دهۆك ده‌ست كه‌وتووه
راهێنه‌ری نوێی دهۆك و كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مه‌شقه‌كانیان بزانه
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌تدا، دوایین ورده‌كاری و زانیاری بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سبه‌ی راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و خۆیان بۆ خولی نایابی كوردستان ئاماده ده‌كه‌ن.
بژار ئیسماعیل، سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك كۆبۆته‌وه و به‌ڵێنی پشتگیری دارایی به یانه‌كه دراوه.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك ده‌شڵێت: سبه‌ی هه‌ینی راهێنه‌رێك بۆ تیپی كوردستانی یانه‌ی دهۆك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش به فه‌رمی مه‌شقه‌كانمان ده‌ست پێده‌كه‌ین.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، ئیداره‌ی یانه‌ی دهۆك جارێكی دیكه ئاشتی مه‌سته‌فای راهێنه‌ری پێشوویان بۆ ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌نه‌وه..
یانه‌ی دهۆك بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كه‌وتۆته كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م، كه به كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرین ناسراوه و شانبه‌شانی یانه‌كانی (زێره‌ڤانی، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، نه‌ورۆز، هه‌ولێر، گازی باكوور و برایه‌تی ده‌كات).
