دامه‌زرێنه‌رى فه‌يسبووك 3 مليار دۆلار ده‌به‌خشێت
بڕیاریدا بڕی 3 ملیار دۆلاری دیكه ته‌رخان بكات بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ئایدزو ئیبۆلاو زیكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان
K24 – هه‌ولێر:
مارك زوكه‌ر بێرگ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یس بووك به‌رده‌وامه له به‌خشینی سامانی خۆی له‌كاری خێرخوازیدا، له‌دواین هه‌ڵویستیشیدا بڕیاریدا بڕی 3 ملیار دۆلاری دیكه ته‌رخان بكات بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ئایدزو ئیبۆلاو زیكا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پێشخستی ئامێر‌و ده‌رمانی ته‌ندروستی و توێژینه‌وه پزیشكیيه‌كان و دامه‌زراندنی تاقیگه‌ی پزیشكی نوێ.