له هۆنگ كۆنگ بهرههمه نوێيهكانى دى جهى ئاى نمايشكران
كۆمپانیای دی جەی ئای درووستكەری كامێرای فلای كام لە پێشانگایەكی تایبەت لە ھۆنگ كۆنگ بەرھەمە نوێیەكانی خۆی نمایش كرد.
K24 – ههولێر:
كۆمپانیای دی جەی ئای درووستكەری كامێرای فلای كام لە پێشانگایەكی تایبەت لە ھۆنگ كۆنگ بەرھەمە نوێیەكانی خۆی نمایش كرد، ھەروەھا كۆگایەكی تایبەتیشی بۆ ئامێرەكانی كردەوە، تایبەتمەندییە نوێیەكانی ئەم جارەی فلای كام كە سەرنجی ئامادەبووانی بەلای خۆیدا راكێشا تەمەنی درێژی پاترییەكان و ھەروەھا كوالێتی بەرزی وێنەكانی بوو.