به‌رگریكارێكی ئیتاڵی له تۆماركردنی ریكۆردێكی مێژوویی نزیكه
یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی 50 ملیۆن پاوه‌ندیان بۆ ئاماده كردووه
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی ئینگلیزی، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی له‌نده‌ن، ئارسێناڵ و چێڵسی شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی ده‌ستپێده‌كه‌ن.
پێگه‌ی daily starـی ئینگلیزی، ئاشكرای كردووه له ئێستاوه چه‌ندان یانه بۆ كڕینی لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یوڤێنتۆس له‌سه‌ر هێڵن، دیارترینیان ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسییه كه راداره‌كانی یانه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی به ته‌واوه‌تی له ڤینسێنت كه‌مپانی به‌رگریكاری بێهیوا بووه كه ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه دوور كه‌وتۆته‌وه، بۆیه داخوازی كڕینی بۆنۆچی له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه. به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌ن 50 ملیۆن پاوه‌ند بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه بژمێرن، ئه‌گه‌ر بێت چوونی ئه‌م یاریزانه به‌م نرخه رووبدات، ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی ئیتاڵی له مێژووی پرێمه‌ر لیگدا.
بۆنۆچی 29 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئینته‌ر میلان یاری كردووه، له هاوینی 2010 له یانه‌ی باری بۆ یوڤێنتۆس گواستراوه‌ته‌وه، ماوه‌ی 3 وه‌رزیشه له پاڵ كیلینی و بارزاگلی سێكوچكه‌یه‌كی به‌هێزی بۆڵایینیان پێكهێناوه.