یاریزانێكی رۆما له مردن رزگاری ده‌بێت
دوای شكسته‌كه‌یان تووشی رووداوێكی ناخۆش هات
شه‌عراوی هێرشبه‌ری یانه‌ی رۆما تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت و به به‌خت له مردن رزگاری ده‌بێت، به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ستێفان شه‌عراوی هێرشبه‌ری یانه‌ی رۆما، دوای شكسته‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێیان به‌رامبه‌ر تۆرینۆ یاریگه جێده‌هێڵێت و به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی كه جۆری ئۆدییه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، له رێگادا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا به توندی به‌ریه‌كده‌كه‌ون، هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه به خراپی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، شه‌عراوی سه‌لامه‌ت ده‌بێت و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رامبه‌ریش به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
شه‌عراوی له دواین یاری خۆی به ئه‌نجامی (3 ـ1) گۆڵ به‌رامبه‌ریانه‌ی تۆرینۆ تووشی شكست بوون، شه‌عراوی له خوله‌كی 71 به‌شداری یارییه‌كه‌ی كرد و نه‌یتوانی هیچ سوودێك به یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت له شكست رزگاریان بكات.
شه‌عراوی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی جێنوا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به ئه‌ی سی میلان كرد، له وه‌رزی رابردووش به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی مۆناكۆ كرد و ئه‌مساڵیش به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆما كرد.