جۆرج بوش نه‌یتوانی وێنه‌ی سێڵفی بگرێت، ئۆباما بۆی گرت
K24 – هه‌ولێر
له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مێژویی و كلتوری ئه‌فریقییه‌كانی ئه‌مریكا، جۆرج بوش سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یتوانی وێنه‌ی سێڵفی خۆی و یاوه‌رانی بگرێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێ منه‌تانه له شانی باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی كه وێنه‌ی بگرێت.
له ڤیدیۆكه‌دا كه له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، جۆرج پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانی وێنه‌ی سێڵفی بگرێت، له پشته‌وه له شانی ئۆباما ده‌دات و داوای لێ ده‌كات وێنه‌ی بگرێت، ئۆباما مۆبایله‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت و وێنه‌ی بوش و یاوه‌رانی ده‌گرێت
George W Bush needs an assist taking a selfie at @NMAAHC dedication, enlists Pres. Obama https://t.co/t90usvx1eT https://t.co/XxyhiNsdN5
— ABC News Politics (@ABCPolitics) September 24, 2016
جۆرج بوش له ساڵی 2003 یاسای رێگه‌پیدان بۆ دروستكردنی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ئیمزاكرد كه رۆژی شه‌ممه بۆ رێوره‌یسمی كردنه‌وه‌ی بانگهێشت كرابوو و وتاریكێش پێشكه‌ش كرد.
پاش مه‌راسیمه‌كه‌شی، بوش وێنه‌ی خۆی له ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و سوپاسی ئۆبامای كرد بۆ گرتنی ئه‌و وێنه‌یه.