ئێنریكی له هێرشبه‌رانی بروسیا مونشنگلادباخ تۆقیوه
له‌سه‌ر یارییه‌كه چه‌ندان لێدوانی جیاواز ده‌دات
ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر بروسیا موشنگلادباخ به زه‌حمه‌ت ده‌كات و ده‌شڵێت: ئه‌و یانه‌یه باش ده‌ناسم، زۆر به خێرایی هێرش ده‌به‌ن و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر.
لویس ئێنریكی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27 ئه‌یلوولی 2016، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بروسیا موشنگلادباخ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بروسیا له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی زۆر به‌هێز و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر، ده‌شڵێت: ئێمه به باشی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین.
له به‌رسیڤێكی میدیاكاراندا، ئێنریكی له باره‌ی تێر شتێگنی گۆڵپارێز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه ئه‌ڵمانیاییه له 2014ـه‌وه له بروسیا موشنگلادباخه‌وه هاتۆته بارسێلۆنا باشتر پێگه‌یشتووه و زمانێكی دیكه فێربووه و له تۆپی پێش شتی زیاتر فێر بووه.
بڕیاره سبه‌ی له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و، له یاریگه‌ی بروسیا پارك، یانه‌ی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی بروسیا موشنگلادباخ بێته‌وه، بارسا له دوایین 5 یاری خۆی خاوه‌نی 3 سه‌ركه‌وتن، یه‌ك شكست و یه‌ك یه‌كسانبوونه، بروسیاش به هه‌مان شێوه‌یه له دوایین 5 یاری خۆی 3 بردنه‌وه، یه‌ك یه‌كسانبوون و یه‌ك شكستی هه‌یه.