ئالاردایس دوای ته‌نیا یه‌ك یاری له راهێنه‌رایه‌تی ئینگلاند دوور ده‌خرێته‌وه
به‌ڵگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌م راهێنه‌ره‌ی به ده‌ركردن دا
به گوێره‌ی میدیاكانی ئینگلیزی، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به فه‌رمی سام ئه‌لاردایس له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوور خرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر سام ئالاردایس بڵاوبۆته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنێت پۆسته‌كه‌ی بۆ به‌رتیلدان به‌كار هێناوه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاندا ئه‌مشه‌و بڕیاری خۆیدا و سالام ئالاردایس دوای ته‌نیا 67 رۆژ له راهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
ئالاردایس له دوای یۆرۆی 2016 له شوێنی رۆی هۆدسۆن ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی له ئه‌ستۆ گرت، سه‌رپه‌رشتی ته‌نیا یه‌ك یاریشی له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا كردووه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ‌وڵام به سوودی 3 شێره‌كه كۆتایی هاتبوو، به دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند ده‌بێت به دوای سێیه‌مین راهێنه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند بگه‌ڕێت.