شوێنگره‌وه‌ی ئالاردایس ده‌ستنیشان كرا
ئالاردایس دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا
دوای ئه‌وه‌ی ئالاردایس دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی دانا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند ئه‌م راهێنه‌ری دوور خسته‌وه و راهێنه‌رێكی كاتی بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، 28 ئه‌یلوولی 2016، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند (گاریس ساوزگه‌یت)ـی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ده‌ستنیشان كرد.
ساوزگه‌یتی ته‌مه‌ن 46 ساڵان، له یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له نێوان ساڵانی 1995 ـ 2004 به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند بووه، وه‌ك راهێنه‌ریش سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئینگلاند كردووه.
سام ئالاردایس دوای ته‌نیا 67 رۆژ له وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند دوور خرایه‌وه به‌هۆی تێوه‌گلانی به كارێكی ئابڕۆبه‌رانه، ئه‌مرۆش دانی به تاوانه‌كه‌ی دانا.