ڤیرۆن: جارێكیان حه‌زم ده‌كرد مێسی بكوژم
سبستیان ڤیرۆن، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كدا بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆش به‌رامبه‌ر مێسی هاونیشتیمانی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت: جارێكیان حه‌زم ده‌كرد به‌هۆی گۆڵێكهوه مێسی بكوژم.
ڤیرۆنی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی lanacionـی ئارجێنتینی بڵاو بۆته‌وه، باس له یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كانی 2009 ده‌كات كه له ئه‌بوزه‌بی ئیمارات له نێوان بارسێلۆنا و ئیستیودیانتس به‌ڕێوه چوو، ڤیرۆن ئه‌وكاته كاپتنی ئیستیودیانتس بوو له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تا خوله‌كی 109 به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، به‌ڵام دواتر مێسی به شێوازێكی سه‌یر گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
ڤیرۆن ده‌شڵێت: ئه‌م رووداوه ئه‌وه‌نده نیگه‌ران و دڵته‌نگی كرد حه‌زم ده‌كرد مێسی به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌وه بكووژم.
ڤیرۆن پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی بۆكا جۆنیرۆز، سامپدۆریا، پارما، لازیۆ، مانچێسته‌ر یونایتد، چێڵسی، ئینته‌ر میلان كردووه.
دیمه‌نی ئه‌و گۆڵه‌ی مێسی كه ڤیرۆنی نیگه‌ران كردووه و تا ئێستا له‌بیری نه‌چووه