به‌غدا به‌ڵێنیداوه 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت
به‌غدا ته‌نها 1%ی نه‌وتی هه‌ولێر ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
نه‌به‌ز عبدالواحید رایگه‌یاند كه له ئێستادا، به‌غدا بڕیاریداوه كه بۆ پارێزگای سلێمانی 30 ملیۆن لیتر و بۆ دهۆك پازده ملیۆن لیتر ره‌وانه بكرێت بۆ پارێزگای هه‌ولێرێش كه كه‌متری هه‌موو پارێزگاكان نه‌وتی بۆ دابین كراوه بریاربوو ته‌نها پێنج ملیۆن لیتری بۆ دابین بكرێت, به‌لام تاكو ئێستا ته‌نها دوو ملیۆن و 500 هه‌زار لیتریان بۆ هاتووه.
پێشتر، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیيهكانی ھەرێمی كوردستان پارێزگاكانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه, توانای دابینكردنی نه‌وتی سپی نیيه و ده‌بێت پارێزگاكان خۆیان دابینی بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا پارێزگاكانیش رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و پاره‌یان له‌به‌رده‌ست نیيه بۆ دابینكردنی ئه‌و نه‌وته بۆیه داوایان له به‌غدا كردووه نه‌وتی سپی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.