كریستیانۆ له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی توڕه ده‌بێت
به هۆكاری یه‌كسانبوونی تیپه‌كه‌ی ده‌زانێت
به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا، كریستیانۆ له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند له ناڤاسی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ی توڕه بووه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكری كردووه، كه كریستیانۆ له دوای كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕێكی زۆری له‌گه‌ڵ كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی یانه‌كه‌ی كردووه به هۆكاری گۆڵه‌كه‌ی ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری دۆرتمۆندی تاوانبار كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ له ڤیدیۆیه‌كدا كه بڵاوبۆته‌وه له ناڤاس نزیك ده‌بێته‌وه و ره‌خنه‌ی توند له ناڤاس ده‌گرێت و قسه‌ی ڕه‌قیشی پێ ده‌ڵێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یارییه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مه سێیه‌مین یه‌كسانبوونی یانه‌ی ریال مه‌درید بوو، دوای پێشتریش له لالیگا له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤیاریال و لاس پاڵماس به خاڵێك ڕازی بوو.