ئەنجوومەنی ھاریكاری كەنداو داوایهك ئاراستهی ئێران دەكات
وڵاتانی كهنداو: حزبوڵڵا بووهته كێشه
K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی ھاریكاری كەنداو ئێران بە پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستییەكان تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، پێویستە ئێران سیاسەتەكانی لە ناوچەكە بگۆڕێت.
عەبدوللـەتیف ئەلزیانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، ئێران بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەكان تۆمەتبار دەكات و داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، کە ھەوڵەكانی سەبارەت بە ناوچەکە بگۆڕێت و واز لە سیاسەتی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان بهێنێت.
زیانی، حزبووڵڵای لوبنان وەكوو گرووپێكی تیرۆریستی ناو دەبات و دەشڵێت، لە ئێستادا حزبوڵا، كێشەی سەرەكییە و ئێرانیش بە پشتیوانیكردنی لەو گرووپانە لە لوبنان و یەمەن و سووریا، قەیرانەكانی ناوچەكە قووڵتر دەكاتەوە.