ئیسرائیل 20 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو دەداتە تورکیا

رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا جێبه‌جێده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە وا ئیسرائیل بڕی 20 ملیۆن دۆلای داوەتە تورکیا وەکو قەرەبوو، ئەمەش وەکو هەنگاوی یەکەمی ئیسڕائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا.

هەروەها ئەو بەرپرسە تورکییە کە ناوی خۆی ئاشکرانەکردووە بە میدیا تورکییەکانی راگەیاند, ئەو 20 ملیۆنە بۆ قەرەبووکردنەوەی تورکیایە بۆ روودای کەشتی کاروانی ئاشتی ساڵی 2010 سەربازانی ئیسرایئلی هەڵیانکوتایە سەر, کە هاوکاریی مرۆیی رەوانەی کەرتی غەززە دەکرد و 10 چالاکوانی تورکیای کوشت.

لەبەرامبەردا تورکیا سەرجەم داواکانی دادگای لە دژی ئیسرائیل دەکشێنێتەوە.

له‌ 26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ، توركیا و ئیسرائیل, بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانییان، رێككه‌وتنێكی هه‌شت خاڵییان مۆركرد, دواى ئه‌وه‌ی له‌ 2009ه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانییان گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتبوو.