یانه‌ی زاخۆ راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی دوور خسته‌وه
كوردستان24 زانیاری له باره‌ی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ده‌خاته ڕوو
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكدا دوور خستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی له خولی نایابی عێراق به كوردستان24 راگه‌یاند، ده‌شڵێت: بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی رۆمانی رێككه‌وتووین.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، دوور خستنه‌وه‌ی عیسام حه‌مه‌دی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ماریان كۆچیرۆنی رۆمانی و یاریده‌رێكی رۆمانی واژۆ كردووه، كه پێشتر له خولی سعوودیه و كوێت و سووریا كاری راهێنه‌رایه‌تیان كردووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵنیا ده‌كاته‌وه كه تیپه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێك ده‌خنه‌وه و به‌ڵێنی ئه‌نجامی باشتریش له یارییه‌كانی داهاتووی خولی نایابی عێراق ده‌دات.
یانه‌ی زاخۆ له وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یارییه‌كی دواخراوی به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌وییه هه‌یه، خاوه‌نی یه‌كسانبوونێك و شكستێكن، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری لێ كه‌وتۆته‌وه و یه‌كه‌مین قوربانیش راهێنه‌ره عه‌ره‌به عێراقییه‌كه‌ی یانه‌كه بوو كه دوای ته‌نیا 2 یاری دوور خرایه‌وه.