زێدان زۆرترین زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه سبه‌ی ده‌خاته ڕوو
باس له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی و ئاستی كریستیانۆ ده‌كات

راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌رید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئیسكۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات و به‌ڵێنیش ده‌دات ئاستی بێنزیما به‌رز بكاته‌وه.
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا كه ئه‌مڕۆ له هۆڵی راگه‌یاندنی یاریگه‌ی سانتیاگۆ ساز كرا بوو، ده‌ڵێت: سوودمان له هه‌موو هه‌ڵه‌كان وه‌رگرتووه و سبه‌ی به‌بێ 3 خاڵی یارییه‌كه له یاریگه نایه‌ینه ده‌ره‌وه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی كریستیانۆ ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك كریستیانۆ له یارییه‌ك گۆڵ تۆمار نه‌كات، راسته‌وخۆ واهه‌ست ده‌كه‌ن ئاستی دابه‌زیوه، له راستیدا ئه‌م بۆچوونه دروست نییه و كریستیانۆ له بارودۆخێكی باشدایه.
زیرۆ گوتیشی: ئیسكۆ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار ده‌كات و سێرجیۆ رامۆسیش پشوو ده‌بێت.
له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی بێنزیما له هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا، زیزۆ گوتی: پێویسته پرسیاری دوورخستنه‌وه‌ی بنزیما له دیشامپی راهێنه‌ری ریال مه‌ردرید بكرێت، نه‌ك له من.
زیزۆ گوتیشی: بێنزیما لای من یاریزانێكی كاریگه‌ره و به‌ڵێن ده‌ده‌م ئاستی ئه‌م یاریزانه به‌رز بكه‌مه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له 2 یاری رابردووی له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لاس پاڵماس و ڤیاریال یه‌كسانبووه و له ئێستادا یانه‌ی شایانه به 14 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی خاڵێك له بارسێلۆنای دووه‌م دووره.