به فه‌رمی پراندێلی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی لالیگای وه‌رگرت
بۆ یهكهممینجاره ئه‌زموونێكی نوێ له ئیسپانیا تاقی ده‌كاته‌وه
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانیا، دوای ئه‌وه‌ی پاكۆ ئایستارانی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دوور خسته‌وه، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی شوێنی ئه‌م راهێنه‌ره‌ی به ده‌ستبه‌كاربوونی پراندێلی ئیتاڵی پڕ كرده‌وه.
یانه‌ی ڤالێنسیا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی سیزاری پراندێلی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
گرێبه‌سته‌كه‌ی پراندێلی ته‌مه‌ن 59 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا تا 2018 ده‌بێت، بڕیاریشه سبه‌ی له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه‌ی مێستایا ئاماده‌ی یاری نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ڤالێنسیا بێت، دوای ئه‌م یارییه به فه‌رمی به‌شێوه‌ی كرداری ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
پراندێلی، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی لیچی، ڤیرۆنا، پارما، رۆما و فیۆرێنتینای كردووه، له نێوان ساڵانی 2010 ـ 2014 راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بووه، ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه له خولی نایابی تۆپی پێی توركیا راهێنه‌ری یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا بووه، ئه‌مڕۆش به فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌زموونێكی نوێ له لالیگا تاقی ده‌كاته‌وه.