به‌ ڤیدیۆ...یوڤێنتۆس به‌ 3 خاڵ و 3 گۆڵ ئیمپۆلی تێكشكاند

هیگواین و دیبالا گۆڵه‌كانیان تۆمار كرد

یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ئیمپۆلی، شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ سێریا ئه‌ی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌ 3 گۆڵی بێوڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ یانه‌ی ئیمپۆلی برده‌وه‌.

له‌ گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی یوڤی له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ژاندنی تۆڕی به‌رامبه‌ر بێهیوا بوون، به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌م له‌ ماوه‌ی 5 خوله‌ك قه‌ره‌بوویان كرده‌وه‌، له‌ خوله‌كی 65 پاوڵۆ دیبالا شریتی گۆڵه‌كانی یوڤی بڕی، دواتر له‌ خوله‌ك 67 و 70 هیگواین دوو گۆڵی تۆمار كرد و یانه‌كه‌یان له‌سه‌رووی ریزبه‌ندی سێریا ئه‌ی هێشته‌وه‌.

یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ 18 خاڵ له‌ لوتكه‌ی ریزبه‌ندی دێت، یانه‌ی ئیمپۆلیش به‌ بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و به‌ 4 خاڵ له‌ خانه‌ی پێشكۆتایی ده‌بینرێت.