به ڤیدیۆ...میلان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره سه‌ركه‌وتنه زه‌حمه‌ته
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان له یاریگه‌ی سان سیرۆ میواندایی یانه‌ی ساسۆلۆ كرد و به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌یر سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 9ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، یانه‌ی میلان له رێگه‌ی جیاكۆمۆ بۆناڤێنترا به گۆڵێك پێشكه‌وت، دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك خولهك، یانه‌ی ساسۆلۆ له رێگه‌ی ماتیۆ بۆلیتانۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌می یارییه‌كه، رووداوه گه‌وره و ده‌گمه‌نه‌كه روویدا، یانه‌ی ساسۆلۆ له خوله‌كه‌كانی 54 و 56 دوو گۆڵیان له رێگه‌ی فرانچیسكۆ ئه‌چێربی و لۆرێنزۆ بیلیگرینی تۆمار كرد.
دوای ئه‌م دوو گۆڵه یانه‌ی میلان له ماوه‌ی 8 خولهك، 3 گۆڵیان تۆمار كرد، له خوله‌كی 69 كارلۆس باكا له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، دواتر مانوێل لوكاتێلی له خوله‌كی 73 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان میلان به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا له خوله‌كی 77 له رێگه‌ی گابرێل پالیتا گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
یانه‌ی میلان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی پێنجه‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی ساسۆلۆش به 9 خاڵ بۆ خانه‌ی سێزده‌یه‌م داكشا.