له‌ ژاپۆن گۆڕانكارى به‌سه‌ر ماكدۆناڵدزدا ده‌هێنرێت

سۆسی چۆكڵێت و كودی زەردی بۆ خواردنەكانی ماكدۆناڵدز و پەتاتە سووركراوەكان داناوە

K24 – هه‌ولێر:

لقێكی ماكدۆناڵدز لە ژاپۆن بە شێوەیەكی جیاواز خواردنەكانی ئەو براندە پێشكەش بە میوانەكانی دەكات، بە جۆرێك سۆسی چۆكڵێت و كودی زەردی بۆ خواردنەكانی ماكدۆناڵدز و پەتاتە سووركراوەكان داناوە و بووەتە ھۆی زیاتربوونی فرۆشەکانی.