به وێنه...یاریزانێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌یداوه ده‌ستگیر ده‌كرێت
بۆ ماوه‌ی 8 یاری سڕ ده‌كرێت و به مه‌رجیش ئازاد ده‌كرێت
یه‌كێك له ناسراوترین باسكه‌زانه‌كانی ئه‌مێریكا، به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی له دژی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 8 یاری سڕ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی تایمزی ئینگلیزی، ده‌سته‌ی رابیته‌ی پیشه‌گه‌ره‌كانی باسكه‌ی ئه‌مێریكای ناسراو به NBA، سزای (دارین كۆلیسۆن)ـی یاریزانی یانه‌ی ساكرامێنتۆ كینگی كالیفۆرینیای دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ئازاری به خێزانه‌كه‌ی گه‌یاندووه و لێی داوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوای ئاشكرابوونی ئه‌م رووداوه، پۆلیسی ئه‌مێریكا (دارین كۆلیسۆن)ـی ده‌ستگیر كردووه، دواتر به كه‌فاله‌ت به بڕی 55 هه‌زار دۆلار ئازای كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رابیته‌ی باسكه‌ی ئه‌مێریكا به راگرتنی ئه‌م یاریزانه بۆ هه‌شت یاری سزا دا.
دارین كۆلیسۆنی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، له 2011 له‌گه‌ڵ كێشوا ساندێرسی هاونیشتیمانی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و خاوه‌نی یه‌ك منداڵیشن، دارین ماوه‌ی هه‌شت وه‌رزه له خولی باسكه‌ی ئه‌مێریكا یاری ده‌كات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)