به وێنه... كریستیانۆ واده‌ی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
كریستیانۆ له نوێترین لێدوانی‌دا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له توانای دا هه‌یه تا 10 ساڵی دیكه‌ش له یاریكردن به‌رده‌وام بێت و ئاماژه به چه‌ند شتێكی دیكه‌ش ده‌كات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 ئۆكتۆبه‌ری 2016، له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی زنجیره هۆتێله‌كانی CR7 له لیسبۆنهی پایته‌ختی پورتوگال رایگه‌یاند كه ده‌توانێت تا دوای سه‌رووی 40 ساڵیش له یاریكردن به‌رده‌وام بێت.
كریستیانۆی 31 ساڵ، ده‌شڵێت: له ئێستادا زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی سه‌ری ساڵی تازه ده‌كه‌م كه مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ ده‌ست پێده‌كات، چاوم له‌وه‌یه بۆ چواره‌مین جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ببمه‌وه، به‌وپێیه‌ی له 2016 ساڵێكی پڕلهدهستكهوت و خۆشم به‌سه‌ر برد كه پێكهاتوون له چامپیۆنز لیگ، یۆرۆی 2016 و جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا.
كریستیانۆ له ژیانی وه‌رزشی خۆی له 14 ساڵی رابردوو، نازناوێكی پرێمه‌ر لیگ و جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلاندی بردۆته‌وه و 3 نازناوی چامپیۆنز لیگ و دوو جامی شای ئیسپانیا و نازناوێكی لالیگا و جامی یۆرۆی 2016 به‌ده‌ستهێناوه و 3 جاریش خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری به‌ده‌ستهێناوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)