شاراپۆڤا موژده‌یه‌كی خۆشی پێ گه‌یشت
سزایه‌كه‌ی له دوو ساڵه‌وه بۆ 15 مانگ كه‌م كرایه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ماریا شاراپۆڤای خانمه تێنسزانی رووسی سزای سڕكردنه‌كه‌ی كه‌مكرایه‌وه.
ئه‌مرۆ دادگای وه‌رزشی كاس، سزای سڕكردنی ماریای بۆ ماوه‌ی 15 مانگ كه‌م كرده‌وه
شاراپۆڤا به‌هۆی به‌كارهینانی مادده‌ی وزه‌به‌خشی مێلدینیۆم بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له گشت چاڵاكییه وه‌رزشیه‌كانی و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی تێنس راگیرابوو، بڕیاره له مانگی 4ـی ساڵی داهاتوو بێته‌وه نێو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان و به‌شداریی یارییه‌كانی تێنس بكات.
شاراپۆڤای پێشتر دانی به‌وه دانابوو كه مادده‌ی میلدۆنیۆمی به‌كارهێناوه، بێ ئاگایی خۆشی له قه‌ده‌خه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه راگه‌یاند بوو، به‌ڵام دادگا به‌پێی بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی 8 شاراپۆڤای به سڕكردن بۆ 2 ساڵ سزادا، ئه‌وكات سڕكردنه‌كه‌ی له 26/1/2016 راگه‌یاند بۆ 26/1/2018 كۆتایی دێت، به‌ڵام به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای كاس، شاراپۆڤا زووتر و پێش ئه‌م واده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.