ئه‌ڵمانيا و ئێران 10 رێككه‌وتنى ئابووريان واژوو كردن

لە سەردانێکی فەرمی شاندێکی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا بۆ ئێران 10 رێککەوتننامەی ئابووری و بازرگانی له‌ نێوان ئەو دوو وڵاتە واژوو کران.

K24 – هه‌ولێر:

لە سەردانێکی فەرمی شاندێکی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا بۆ ئێران 10 رێککەوتننامەی ئابووری و بازرگانی له‌ نێوان ئەو دوو وڵاتە واژوو کران.

لەو سەردانەیدا وەزیری ئابووری ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە بەرامبەر بەشداری ئێران لە شەڕی سووریا گوشار ناخاتە سەر تاران، بەڵام ئەم سیاسەتەی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی ئەڵمانیا وەک هاوبەشێکی ئابووری هەمیشەیی نەڕوانێتە ئێران.