خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بزانه
به به‌شداری ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانی ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه
ھەڵبژاردەی تۆپی پێ‌ب بەرازیل، بەمەبەستی ئەنجامدانی دوو یاری له پاڵاوتنی جامی جیھانی 2018، دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردەوە.
شاندی یاریزانانی برازیل، لە شاری ناتال و لە ناو یاریگای ئارێنا داس دۆناس بە ئامادەبوونی ھەریەک لە یاریزانان: نێیمار داسیلڤا، تیاگۆ سیلڤا، فلیپێ لویس، فێرناندینیۆ. دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کرد، بۆ دوو یاری داھاتووی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠١٨ـی رووسیا.
ھەڵبژاردەی برازیلی خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی، لە دوو یاری داھاتوو، سەرەتا لە ھەشتی ئەم مانگە میوانداریی بولیڤیا دەکات و پاشان لە رێکەوتی ١٢ـی ئەم مانگە دەبنە میوانی ھەڵبژاردەی ڤێنزویلا.