راوێژكارێكی به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی بۆK24: كێشه‌ی عێراق ته‌نها نان نیه
K24 - ھەولێر
هه‌رێمی كوردستان و عێراق و به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی، پێكه‌وه سه‌رگه‌رمی تاوتوێكردنی ستراتیژییه‌تێكی 4 ساڵه‌ن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ژاری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندیك له شاره‌زایان و راوێژكارانی ئابووری به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێرن ، راوێژكارێكی به‌نكی نێوده‌وڵه‌تیش به كوردستان24 راگه‌یاند، تا كێشه‌ی هه‌ژاری چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئاسته‌مه بتوانرێت جێگیری سیاسی فه‌راهه‌م ببێت.
سوزان روزاز راوێژكاری به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی: "بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان زۆر باشبوو، پێشتر ئاستی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستان نزمتربوو له چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و باری ئابووری زۆر خراپبووه، خه‌ڵك ماوه‌یه‌كی درێژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و، جگه له‌وه‌ش ئاواره‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان".
راشیگەیاند: "له عێراقدا تا كیشه‌ی هه‌ژاری و برسێتی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، جێگیری سیاسی و ئه‌منی زه‌حمه‌ته بێته دی، كیشه‌كه‌ش ته‌نها دابینكردنی نان نیه به‌ڵكو به‌شداریكردنه له ژیانی سیاسی و به‌رێوه‌بردنی وڵات".