مالدینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ میلان

پۆستێكی ئیداری له‌ یانه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت

پاولۆ مالدینی، بەرگریکار و كاپتنی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، دواجار به‌داوایه‌كه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی میلان رازی بوو و بریاریداوە بگەرێتەوە ریزەکانی ئەو یانەیە.

پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، داوایان لە مالدینی یاریزانی پێشووی یانەکەیان کرد، پۆستێکی ھونەری لە یانەکەی پێشووی وەربگرێت، ناوبراو بەو داوایە رازی بووە و ھەوڵی ئەوە ده‌دات لە ماوەی داھاتوو جارێکی دیکە بگەرێتەوە ریزەکانی رۆزێنێری.

ھەندێ سەرچاوەی ئیتاڵی باس لەوە دەکەن، پێدەچێت مالدینی وەک بەرێوەبەری ھونەری تیپەکە دەست نیشان بکرێت.

مالدینی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، له‌ ساڵی 1978 له‌ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی میلان ده‌ستی به‌ یاریكردن كرد و ژیانی وه‌رزشیشی له‌ 2009 هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ به‌ كۆتا هێنا.