نێیمار دیسان بووه باسی میدیاكانی جیهان
هاندهران و میدیاكانی فریوداوه و نهێنییهكی شاردۆتهوه
نێیمار داسیلڤا، ھێرشبەری برازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، جارێکی دیکە دەکەوێتەوە بەر باسی رۆژنامەکانی جیھان و باسهكهش پهیوهندی به یانهی بارسێلۆناوه ههیه.
سەرچاوەیەکی نھێنی لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکات، نێیمار هاندهران و میدیاكانی فریوداوه و نهێنیهكی به شاراوهیی هێشتۆتهوه.
به گوێرهی رۆژنامهی ماركا، پێش ئەوەی نێیمار بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵمپیكی ریۆ ٢٠١٦ بکات، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ یانەکەیدا نوێکردۆتەوە، بەڵام ئەم گرێبەستە فەرمی نییە، چونکە لە کاتی واژۆ کردنی گرێبەستەکە، بارتیمیۆی سەرۆکی یانە ئامادەنەبووە.
ئەم دەنگۆیانە وایانکردووە، جارێكی دیكه ئه یانانهی کە لە ماوەی رابردوو ھەوڵی رفاندنی گۆڵکاری برازیلیانداوە دیسان جارێکی دیکە دەست بە ھەوڵەکانیان بکەنەوە، لەوانەش پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و مانچێستەر سیتی ئینگلاند.