ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل: به‌ڵێنه‌كانتان نه‌برده سه‌ر
هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل ئاساییه نییه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیاواز له جاران، له باره‌ی پلانه‌كانی ئیسرائیل بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێكردنی جووه‌كان، كه‌رتی رۆژئاوا، هۆشدارینامه‌یه‌كی "توند" ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كات.
جۆش ئێرنس، سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، یه‌كه‌كانی نیشته‌جێكردنی به هۆكاری "شكستی ئاشتی" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئیسرائیل پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بوو.
ئێرنست گوتی: "ئه‌و ده‌سته‌به‌ره گشتییانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیل پێماندراوه، له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌ندراوه‌كان یه‌كناگرنه‌وه و دژیه‌كن، كاتێك له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ین، ئه‌وه خۆی سه‌رچاوه‌یه‌كی ترسناكی نیگه‌رانییه".
ئه‌و "ده‌سته‌به‌رانه" له گوتاری بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا هات، له حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2009، له زانكۆی "بار ئیلان" و گوتی: "له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن، پرسه هه‌رێمییه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ش هیچ نیازێكی بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێكردنی نوێ، یاخود داگیركردنی زه‌ویمان نییه".
جۆش ئێرنست، گوتیشی: "بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ، كه هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یه‌ندرا، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشت به ئاشتی له‌بارده‌بات".
هه‌فته‌ی رابردوو، ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌نیازه كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه‌ی نیشته‌جێكردن له كه‌رتی رۆژئاوا بنیات بنێت، كه ساڵانێكی زۆره مشتومڕی له‌نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: CNN