شۆخێكی مالیزی له‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌كدا 18 جار جله‌كانی ده‌گۆڕێت
به ڤیدیۆ.. هه‌ندێك ده‌ڵێن جادووه
K24 - هه‌ولێر:
سێلڤیا لیم، شۆخێكی مالیزییه و توانی له‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌كدا، 18 جار جله‌كانی بگۆڕێت، به‌وه‌ش ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد و توانی بچێته نێو كتێبی گینیس، بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
سێلڤیا به یارمه‌تی هاوكاره‌كه‌ی به‌ناو "شان" كه خانمیكی ئیڤۆرییه، توانی له پێشبڕكێيهكدا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات، كه ئێستا له باخچه‌ی ""هاپی ڤالێی Happy Valley"، له چین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه هاوكاره‌كه‌ی هه‌رجارێك په‌رده‌كه له‌سه‌ر ئه‌و خانمه لاده‌دات، جلێكی جیاوازی پۆشیوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنه‌وارێكی جووڵه‌ی به ده‌م و چاو و جه‌سته‌ی سێلڤیاوه دیاربێت.
ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی داوه‌ریی و هه‌ندێكیش له ئاماده‌بووانی پێشبڕكێكه، وه‌ك جادووێك له‌و كاره‌ی ئه‌و خانمه مالیزییه ده‌ڕوانن.