ههرێم مانگانه 10 مليۆن دۆلار دهداته كهركووك
سەرۆکی ئەنجومەنیش دەڵێت: تا ئێستا حەوت وەجبە پارەی پتڕۆدۆلار گەیشتووەو خەرج کراوە بۆ ئەو پڕۆژانەی کە تەواونەبوونە بەھۆی قەیرانی داراییەوە.
K24 – كهركووك:
پارێزگاری کەرکووك کە ھەشت مانگە گرێبەستێکی نەوتی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا ئیمزا کردووە دەڵێت: مانگانە ئەو پارەی کە ڕێکەوتووین لەسەری و بڕەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە دەگاتە شارەکە و سەرۆکی ئەنجومەنیش دەڵێت: تا ئێستا حەوت وەجبە پارەی پتڕۆدۆلار گەیشتووەو خەرج کراوە بۆ ئەو پڕۆژانەی کە تەواونەبوونە بەھۆی قەیرانی داراییەوە.