ژاپۆنييه‌كان نوێترين جۆرى پاترى ده‌خه‌نه‌ بازاره‌وه‌

بە ئاسانی دەتواندرێت بنوشتێتەوە و یان قەد بكرێت و كێشی سووكە وزەی زۆر دەدات بە دەستەوە.

K24 – هه‌ولێر:

پاتری یەكێكە لەو پێكھاتە سەرەكیانەی ئامێر و ئامرازە ئەلیكترۆنییەكان كە رۆژ بە رۆژ ھەوڵی بچووكردنەوە و توانای مانەوەی زیاتری دەدرێت. ژاپۆنیش لە ململانێی بەردەوامی وڵاتە پێشكەوتووە تەكنەلۆجییەكانە بۆ پەرەپێدان بە پیشەسازیی پاتری. ژاپۆن جۆرێك پاتری دروست كردووە، كە بە ئاسانی دەتواندرێت بنوشتێتەوە و یان قەد بكرێت و كێشی سووكە وزەی زۆر دەدات بە دەستەوە.