ژاپۆنييهكان نوێترين جۆرى پاترى دهخهنه بازارهوه
بە ئاسانی دەتواندرێت بنوشتێتەوە و یان قەد بكرێت و كێشی سووكە وزەی زۆر دەدات بە دەستەوە.
K24 – ههولێر:
پاتری یەكێكە لەو پێكھاتە سەرەكیانەی ئامێر و ئامرازە ئەلیكترۆنییەكان كە رۆژ بە رۆژ ھەوڵی بچووكردنەوە و توانای مانەوەی زیاتری دەدرێت. ژاپۆنیش لە ململانێی بەردەوامی وڵاتە پێشكەوتووە تەكنەلۆجییەكانە بۆ پەرەپێدان بە پیشەسازیی پاتری. ژاپۆن جۆرێك پاتری دروست كردووە، كە بە ئاسانی دەتواندرێت بنوشتێتەوە و یان قەد بكرێت و كێشی سووكە وزەی زۆر دەدات بە دەستەوە.