ئه‌سه‌د چاره‌نووسی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له شاری حه‌له‌ب دیاری ده‌كات
به دانانی چه‌كه‌كانیان ده‌توانن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان شاره‌كه به‌جێ بهێڵن
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا له دوایین ده‌ركه‌وتنیدا رایگه‌یاند چه‌كداران ده‌توانن به دانانی چه‌كه‌كانیان، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له شاری حه‌له‌ب بچنه ده‌ره‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز لێدوانی ئه‌سه‌د به مانای لێبوردن بۆ چه‌كدارانی ئابڵۆقه‌دراوی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بڵاو كردووه‌ته‌ه‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پیشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداران له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌تی له دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌ستیان به‌سه‌ر نێوه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن گرتووه.
چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن پێشتر پێشنیاره هاوشێوه‌كانی حكومه‌تییان له ناوچه‌كانی ئابڵۆقه‌دراو قبووڵ كردووه، وه‌ك ناوچه‌ی داریای نزیك له دیمه‌شقی پایته‌خت، كه به نێوه‌ندگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوچه‌كه‌یان چوڵ كرد.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به حه‌له‌ب، چه‌كداران پێداگری له‌سه‌ر مانه‌وه ده‌كه‌ن، گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه بنكه‌كه‌ی له توركیایه رایگه‌یاند چه‌كداران به هیچ شێوه‌یه‌ك شاری حه‌له‌ب چوڵ ناكه‌ن و به فێلێكی حكومه‌ت ده‌زانێت، پێشی وایه حه‌له‌ب وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه نییه و حكومه‌ت ناتوانێ ئابڵۆقه‌یان بدات.