ئه‌مریكا باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێت
گه‌وره‌ترین گه‌رده‌لوولی سه‌ده به‌ڕێوه‌یه
K24 – هه‌ولێر
به نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولی "مه‌سیۆ"، باراك ئۆباما باری نائاسایی له ویلایه‌تی فلوریدا راگه‌یاند.
تا ئێستا نزیكه‌ی 350 كه‌س به‌هۆی گه‌رده‌لوولی مه‌سیۆ له وڵاتی هایتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به خێرایی 220 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌ره‌و باشووری ئه‌مریكا و كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی فلوریدا ده‌ڕوات.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بۆ ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تی و ئاماده‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لوول، باری نائاسایی له ویلایه‌تی فلوریدا راگه‌یاند.
به پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، گه‌رده‌لوولی مه‌سیۆ له ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك خوێناوی‌ترین گه‌رده‌لووله، كه كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فلوریدا به خۆوه ده‌گرێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند بڕیاری به زۆری گواستنه‌وه‌ی دوو ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكا دراوه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگه‌ی گه‌رده‌لوولی ماسیۆ.