ئاستی خوێندنی چه‌كدارانی بیانی داعش ئاشكرا ده‌كرێت
قوناغی مامناوه‌ندی و زانكۆ زۆرترینن
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی بانكی جیهانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش به ئاستێكی به‌رزی خوێندن به‌و رێكخراوه په‌یوه‌ست بوونه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كانه.
چه‌كدارانی بیانی داعش پێش ئه‌وه‌ی كه به رێكخراوی داعش په‌یوه‌ست ببن ئاستێكی به‌رزی خوێندیان هه‌یه و هه‌ندێكیان ده‌گاته خوێندنی زانكۆ و داعش چه‌كداره بیانییه‌كانی له هه‌ژاران و په‌راوێزخراوانی به ئاستی كه‌می خوێندن وه‌رنه‌گرتووه و زۆربه‌یان پێشتر كاریان هه‌بووه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی "دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆ پێشیگرتن به توندونیژی"، داتای 3803 چه‌كداری داعش وه‌رگیراوه كه توێژینه‌وه له لایه‌ن به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقای بانكی جیهانی ئه‌نجامدراوه.
وڵات و ره‌گه‌ز و ئاستی خوێندن و شاره‌زایی پێشوو له كاری "جیهاد" و كاروباری شه‌ریعه‌ت وه‌ك داتا له توێژینه‌وه‌دا به‌كار هاتووه و زۆربه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش له نێوان ساڵانی 2013 و 2014 به ئاستێكی به‌رزی خوێندن له قوناغه‌كانی خوێندنی مامناوه‌ندی و به‌شێكیان به خوێندنی زانكۆ به رێكخراوی داعش په‌یوه‌ست بوونه و نێونجی ته‌مه‌نیان 27.4 ساڵه.
43.3% چه‌كدارانی بیانی ناو داعش ئاستی خوێندیان ده‌گاته قوناغی مامناوه‌ندی و 24.5% قوناغی زانكۆ و ته‌نیا 13.% له قوناغی سه‌ره‌تاییدان.
چه‌كداره نه‌خوێنده‌واره‌كان داعش ته‌نیا 1.3% بووه، له كاتێكدا 16.3% چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش ئاستی خوێندنی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌وانه‌ی كه حه‌زیان له كاروباری ئیداری و هه‌روه‌ها حه‌زیان له ئه‌نجامدانی كرده‌ی خۆكوژین، ئه‌وانه‌ن كه ئاستێكی به‌رزی خوێندیان هه‌یه.
هۆكاری په‌یوه‌ست بوونی چه‌كداره بیانییه‌كان به داعش
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، هۆكاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌ندێكیان بۆ یارمه‌تیدانی ئیداری رێكخراوی داعش بووه، هه‌ندێكی تر بۆ مردن و هه‌ندێكیشان بۆ حه‌زی شه‌ڕ بووه. هۆكاره‌كانی تایبه‌ت به لاوازی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی پاڵده‌ری سه‌ره‌كی چه‌كدارانی بیانی بووه بۆ په‌یوه‌ست بوون به رێكخراوی داعش.