یلدرم: لێدوانی به‌رپرسانی عێراقی مه‌ترسیدارن
K24 ـ هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم رایگه‌یاند لێدوانی به‌رپرسانی عێراقی مه‌ترسیدار و بێزاركه‌رن.
یلدرم سه‌باره‌ت به پرسی هێزه‌كانی تورك له باشیك پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كات و هه‌ر بۆ خۆیشی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "سه‌ربازانمان له‌وێ سه‌رقاڵی سه‌یرانن یان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. سه‌ربازانی تورك له‌وێ ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و شه‌ڕی دژی به‌ڵای سه‌ری دونیا، داعش ده‌كه‌ن".
وتیشی هه‌موو وڵاتانی جیهان له عێراق شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی عێراق زۆر به مه‌ترسیدار و بێزاركه‌ر ده‌بینم.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتی ئێمه باش ده‌زانین له عێراق چی هه‌یه و به‌رپرسانی عێراق بۆ ئه‌و لێدوانانه ده‌ده‌ن و له‌كاتی خۆیدا ئاشكرا ده‌كه‌ین.